ک.م.م.ک:
هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستاب شەممە ٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی ڕایگەیاند:
پاش مانگێک تێپەڕبوون بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەنسار ڕەحیمی کوڕی شوکروڵڵا لە دێولان، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە ئاشکرا نەکراوە.
سەرچاوەی هەواڵەکە کوتی: ئەنسار ڕەحیمی ١٩ساڵ تەمەن سەرقاڵی تێپەڕاندنی خولی زۆرەملێی سەربازی بووە کە ڕێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەر بەبۆنە ئاگرکردنەوە لەبەردەم ماڵی باوکی، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە لە زیندانی ئۆرگانە سەربازییەکانی ئێران زیندانییە و لەژێر ئەشکەنجەدایە.
تاکاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، سەرڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم گەنجە ڕفێنراوە، هیچ زانیارییەک لە دۆخ و چارەنووسی ئاشکرا نەکراوە.
ق.ش