ک.م.م.ک:
سێشەمە ۲۲ی سەرماوەزی۲۷۲۲ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی محەمەد حاجی ڕەسوڵ پوور، زیندانی سیاسی پێشوو و دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی بۆکان، دوای ئازادبوونی کاتی گەیەندرایە بەشی (ئای سی یو)ی نەخۆشخانەی بۆکان و هەنووکە لە کۆمادایە و ناتوانێ قسە بیکات.
شایانی باسە کە، ناوبراو لە ڕێکەوتی۲ی سەرماوەز لەلایەن هێزەئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش تێکچوونی دۆخی لە ڕێکەوتی ۲۲ی ئەم مانگە بە دانانی بارمتەی ٥۰۰ ملیۆن تمەنی لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی لە بۆکان ئازاد کرا.
بە ووتەی سەرچاوەک ئاگادار، حاجی ڕەسوڵ پور لەکاتی دەستبەسەرکردنیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە توندی ئەشکەنجە دراوە.
ئەو هاوڵاتییە پێشتر لە لایەن لقی ۱۰۱ی دادگای تاوانەکانی حکوومەت لە بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر پەیمان ڕۆستەمی بە تۆمەتی “پروپاگەندە دژ بە سیستم لە بەرژەوەندی یەکێک لە حزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران” سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی تەعزیری بەسەردا سەپێنرابوو و لە ڕێکەوتی۲٤ی خاکەڵێوەی ئەمساڵ، دوای تەواوکردنی سزاکەی لە زیندانی حکوومەت لە بۆکان ئازاد کرابوو.
ع.س