کوشتنی کۆڵبەران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە

کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستان: لە درێژەی کوشتنی کۆڵبەران لە سنورە دەستکردەکانی کوردستان، کۆڵبەرێک لە سنوری پیرانشار نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان کوژرا.

ڕۆژی شەممە ۲۰ی خەرمانانی ۱۳۹٥لە سنوری ناوچەی پیرانشار کۆڵبەرانی کورد کەوتنە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئاواتی ئێبراهیمی خەڵکی پیرانشار بو بە ئامانج و گیانی لە دەستدا.

شایانی باسە بە هۆی بێکاری و دۆخی نا لە باری ئابوری گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ئەنجامی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا ئەم دۆخە هاتوەتە ئاراوە، بەشێکی زۆری گەلی کورد لە ڕوی ناچاریەوە ڕووی کردوە لە پیشەی پڕ لە ترسی کۆڵبەری و تا ئیستا سەدان کەس بە دەستی هێزە جۆراووجۆرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان