دانیشتنی ژنێڤ و پاڕڵمانی ئۆروپا: بارودۆخی مافی مرۆڤ لە تورکیا نالەبارە

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان: ئەندامان و فڕاکسیونەکانی پاڕڵمانی ئۆروپا لە کۆبونەوەی ڕۆژی ڕابردوودا لە پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە تورکیا بە توندی ڕەخنەیان گرت و داخوازی هەوڵی جیددی یەکێتی ئۆروپا لە مەڕ ئەم کێشەیە بوون. کۆمیسێڕی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەک گرتوەکان پێشێل کاری گەورەی مافی مرۆڤی لە تورکیا پشتڕاست کردەوە و لە هەمبەر پێشێل کاری مافی مرۆڤی تورکیا ئاخەوت.

جیانی پیتلا بەرپرسی گروپی سوسیال دێموکراتی پاڕڵەمانی یەکێتی ئۆروپا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت: «ئەوەی لە تورکیا ڕوودەدات دژایەتی مافەکانی مرۆڤ و دێموکراسیەتە، حکومەت دەتوانێت دژ بە کودەتا چیان بوێستێتەوە، بەڵام گوشار و دەستبەسەر کردنی ئۆپۆزسیون و گروپە مافخوازە کان پێ شێل کردنی مافی مرۆڤە. ئەوەی کە تورکیا بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت ڕوون نیە، بەڵام دەبێت ڤیزای ئۆروپا بۆ شاڕۆمەندانی لە بێر بباتەو.»

ڕبکا هارمیس، لە بەرپرسانی گروپی سەوزەکانی، پاڕڵەمانی ئۆروپا دەڵێت: «هیوادار بووین کە لە تورکیا لە بواری مافەکانی مڕۆڤ، دێموکراسی و کێشە کورد ڕێگا چارەیەکی باش و هەنگاوگەلی جیددی وپێویست هەڵبگیریەت، بەڵام ئیستا دەبینیین کە سیاسەتوانانی کورد، نوێنەرانی هەڵبژاردەی گەل، ڕۆژنامەوانان و بیرجیاوازان سەرکوت دەکرێن. ئەمە نابێت پەسەند بکرێت.»

وتەبێژی پارتی چەپ لە پاڕڵمانی ئۆروپا لە کۆبونەوەی دوێنێدا گوتی: «حوکومەتی تورکیا ئیدی دەبێت لە ستراتێژی شەڕ لە گەڵ کوردان دەستهەڵبگرێت و شەڕ لە گەڵ کوردان لە ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان کۆتایی پێبێنێت.»
چاوڕووان دەکڕێت فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئۆروپا دوای ئەم کۆبوونەوە، ئاراستەی کۆبونەوەکانی یەکێتی ئۆروپا ڕوبکات لە تورکیا.
هاوکات لە گەڵ ئەم کۆبونەوە، زەید ڕەعد حسێن کۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی سازمانی نەتەوە یەک گرتوەکان لە ژنێڤی سویسڕا دەواکارە لە تورکیا بە زووترین کات ڕێگە بۆ دەستەی چاودێری مافی مرۆڤ بکاتەوە تا سەبارەت بە پێی شێل کاری مافی مرۆڤ و کاولکاریەکان لە شارەکان لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە لێکۆڵینەوە بکەن.
شایانی باسە کە لە شەڕی سەپێندراوی دەوڵەتی و حکومەتی تورکیا دژ بە کوردان تا ئێستا هەزاران مرۆف گیانیان لە دەست داوە و بە ملیونان کەس ئاوارە کراون، هەر وەها هەزاران گوند و شوێنی ژیانی کوردان بە ئامانجی تواندنەوە و قڕ کردن، لە لایەن حکومەتی تورکیاوە کاول کراوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان