مامۆستایەکی قوتابخانە لە شاری بانە دەستبەسەرکرا

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە رێکەوتی ١٧ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، وریا قادریان مامۆستای قوتابخانەکانی شاری بانە و خەڵکی بانە لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

تا کاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لە چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *