کرماشان؛ هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران هاووڵاتییەکی دەستبەسەردەکەن

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ۱٥ی سەرماوەزی۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی شەهرام نادری خەڵکی کوزەرانی سەر بە کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە لە کرماشان دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێگای باسە کە, تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخ و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراوە، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *