دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شنۆ

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی واحد بادپەیما ٣٥ ساڵ تەمەن، کوڕی خەلیل خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

جێی سەرنجە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخ و ئەو تۆمەتانەی نراونەتەپاڵی نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *