درێژەی دەستبەسەری و چارەنووسی نادیاری هاوڵاتیانی کورد

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، دووشەممە ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران هاوڵاتییەک بەناونیشانی هومایون فەتحی ٢٤ساڵ تەمەن، خەڵکی گوندی ڕەشی ئاوا سەربە شاری دیواندەرەـیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

هەرلەم چوارچێوەیەدا، شەممە ١٢ی سەرماوەز خوێندکاری وەرزی سێیەمی زانکۆی پەیامی نووری سنە، سۆران محەممەدی خەڵکی بڵوان ئاوا سەربە شاری دێولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ڕفێنرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و تەنانەت کام دامەزراوە ناوبراوی ڕفاندووە نەزانراوە.

تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم دوو هاوڵاتییە ناڕوونە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *