دوکتۆر سارا ڕەشیدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، سارا ڕەشیدی خەڵکی کرماشان، دوکتۆرای زانستت سیاسیی و ئەندامی تیمی نەتەوەیی سەرکەوتن بەسەر بەفردا، ی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا.

دوکتۆر سارا ڕەشیدی ڕێوەبەری ئاکادمی ئیسکەیت باتیسی کرماشانیشە. ناوبراو لە پەیوەندی لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکانی خەڵکی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کرماشان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ذاگوازرا.

تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە لاڵی بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *