دەسبەسەرکردنی هونەرمەندێک لە شاری سنە

ک.م.م.ک:

شەممە ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە(سنندج ) هاووڵاتییەکیان بە ناوی “زانیار عەزیزی دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێست.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە سەرچاوەیەکی نیزێک لەو هاووڵاتیە؛زانیار عەزیزی هونەرمەند و بەڕێوەبەر خەڵکی شاری سنە لە ماڵەکەی خۆیدا کە لە گەڵ کچە تەمەن ٦ ساڵانەکەی دا پێکەوە دەژیان، لە بەر چاوی کچەکەی دەستبەسەریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێست.

پێویستە بگوترێ کە، تا کاتی داڕشتن و بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لە چارەنووسی ئەو هونەرمەندە زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *