ک.م.م.ک:
یەکشەممە ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاباد سەربە کرماشان بەناونیشانی زارا جەلیلیان خوێندکاری قۆناغی دوکتۆرای تایبەتی ئەندازیاری کارەبا ئاراستەی ئامێری میکرۆ و نانۆ ئیلەکتەرۆنیکی زانکۆی تاران، بەتەرزێکی گوماناوی لەو شارە کوژرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، زارا جەلیلیا بلیمەتی هەڵکەوتووی زسنکۆی تارانە کە بە وتەی هەندێ سەرچاوە لە تێهەڵچوونێکدا لەگەڵ مامۆستایەکی زانکۆ بە شێوەی گوماناوی لە بەرزاییەوە فڕێ دراوەتە خوارەوە و بەبۆنەی گرانی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانی بەخت کرد.
بەڵام بەدرۆخستنەوەی خوێندکاران سەبارەت بەو بانگەشەیە، دواخستنی پزیشکی یاسایی لەمەڕ پێدانی زانیاری سەبارەت بە پشکنینی جەستە و ڕێگری هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە چالێکردنی کامێراکانی چادێری زانکۆ، هەموویان سناریۆکانی کۆماری ئیسلامی لە کوشتاری خوێندکار و بلیمەتان و هەوڵ لە نیشاندانی ئەم جینایەتانە وەکوو خۆکوژیمان بیردەخاتەوە.
ق.ش