سزادانی چوار مامۆستای چالاکی پیشەیی بە بەندکران

ک.م.م.ک:

جمعە رێکەوتی ۱۱ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی؛ ئومێد شامەحمەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە مەحمەد زادە و هیوا قوڕەیشی بە تۆمەتی مامەڵە کردن دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە بەندکران لە بەندیخانە سزا دران.

بە پێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، پەرویز ئەحسەنی و کاوە مەحمەد زادە و هیوا قوڕەیشی هەر یەک بە ۵ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو و ئومێد شامەحمەدی بە ۵ ساڵ بەندکرانی زۆرە ملی لە لقی یەکی دادگای شۆرشی شاری سنە سزا دراون.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ئەو هاووڵاتییانە لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردانی ئەو ساڵدا لە لایان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا بوون، و بۆ لێپێچینەوە رەوانەی گرتنگەی ئەو شارە کرابوون.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *