سنە؛ هونەرمەندێکی خەڵکی ئەو شارە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

دووشەممە رێکەوتی ١٤ سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هونەرمەندێکی بە ناوبانگی کورد بە ناوی ” هێرۆ شێخولئیسلامی ” خەڵکی شاری سنە سەبارەت بە پەیوەندی دانی ناڕەوای ناوبراو بە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی لەو شارە، هەڵیانکوتایە سەر شوێنی ژیانی بە بێ نواندنی بەڵگە و بڕیاری دادوەر دەستبەسەریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.

شیاوی باسە کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە پاڵخراوەکانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *