ک.م.م.ک
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەست گەیشتووە، ڕێکەوتی ۲ی سەرماوەزی۲۷۲۲ی کوردی، مێڕدمنداڵێک ۱٦ ساڵان بە ناو نیشانی بەهرام مورادی خەڵکی سنە بەهۆی تەقەی چەکی ساچمەیی هێزئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە بریندار کرا.
شایانی باسە، بەهۆی سەختی برینی سەر و جەستەییەوە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە نەشتەرگەری بۆ کراوە کە بەداخەوە چەند پارچەیەک لە سەری ئەم منداڵە ماوە و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا دووبارە نەشتەرگەری بۆ بکرێت.
جێی تێبینیه که بنەماڵەی ناوبراو که لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوه ژێر ووشارن تاکوو بڵێن کە کوڕەکه یان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوه تەقەی لێنەکراوە.
ع. س