کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی هەنگی سنووری بریندار کرا

ک.م.م.ک:
شەممە ۱۲ی سەرماوەزی۲۷۲۲ی کوردی، کۆڵبەرێک خەڵکی دەڤەری هنگەژاڵی سەر بە بانە، بە ناوی نادر ڕەزایی تەمەن ۲۳ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری ئێرانەوە لە قاچەوە برینداربوو.

بەپێی راپۆرتەکە، هێزەکانی هەنگی سنوورەکە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بە چەکی کلاشینکۆف تەقەیان لە کۆڵبەر کردووە و ڕانی شکاو و تووشی خوێنبەربوونێکی سەخت بووە.
جێی باسە که کۆڵبەره که بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بانه.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *