ک.م.م.ک:
شەممە ١٢ی سەرماوەزی ساڵی ۲۷۲۲کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی “دلێر نەسروڵڵاهی” خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەم شارە دەستبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵیانکوتایە سەر شوێنی کاری ناوبراو و دوای دەستبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە دۆخ و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.
ر.خ