دەستبەسەری هاوڵاتیانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ١٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران، دوو گەنجیان بەناوەکانی، قانع لوتفی و کاروان محەممەدی خەڵکی گوندی دادانەی کەمانگەر سەربە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستن.

هەروەها یەکشەممە ٦ی سەرماوەز، جەواد ئیسماعیلی کەمیز کرێکاری نانەوا، لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی فەرەحی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاوڵاتیانە نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *