ک.م.م.ک:
سێشەممە١ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی کاوە مەولوودی خەڵکی گوندی خراپە و دانیشتووی شای پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکان، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ناوبراو، پاش دەستبەسەری ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
جێی سەرنجە، تاکاتی ئامادرکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخ و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.
ق.ش


