ک.م.م.ک:
هەینی ١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە قوروە سێ هاوڵاتی بەناوەکانی موبین کەریمی، کاوە عەبدولمەلەکی و میلاد عەبدولمەلەکی خەڵکی قەڵا سەربە قوروەــیان دەستبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران پاش دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە لە قوروە، بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستن.
شیاوی باسە کە، بەهۆی ڕفاندن و دەستبەسەرییە بەربڵاوەکان کە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە سەرکوتگەر و ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گشتگیری کوردستان و ئێران، زۆرینەی هاوڵاتیانی ڕفێنراو بۆ شوێنی نادیار ڕاگوازراون و زۆرجار چەندد ڕۆژ بەبێ سەروشوێنی دەمێننەوە.
ق.ش