راپۆرتی مانگانەی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە مانگی نۆڤامبری۲۰۲۲

ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی نووامبر ٢٠٢٢، هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانە و بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە کۆ کرداوەتەوە.

ئەم ڕاپۆرتە بە هۆی ئیزن پێنەدانی حکوومەتی ئێران بە ڕێکخراوە و گرووپە مافی مرۆڤییەکان، ڕاپۆرتێکی تۆکمە و تەواو نییە و تەنیا بەشێک لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان دەخاتەڕوو.

حکوومەتی ئێران لە دەسپێکی هاتنە سەرکاری بە دەستبەسەر کردن، حووکمی زیندان، ئەشکەنجە و سێدارە و … مافی مەدەنی، سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵک بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشێل دەکات .
پێشێلکاری ماڤی ڕادەربڕین، پێشێل کردنی مافی ژیان و ئەمنییەتی تاکەکەسی و هەڵاواردنی حکوومی بابەتگەلێکن کە ڕۆژانە لە لایەن حکوومەتەوە جێبەجێ دەکرێن.

دەستبەسەرکراو، زیندان، کوژراو

لەم مانگە دا بە هۆی سەرهەڵدانی سەراسەری لە ئێران و بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایان هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە شێوەی راستەوخۆ هێرش کرایە سەر خەڵک و بە تایبەتی لە ڕۆژهەلاتی کوردستان خەڵکێکی زۆر دەستبەسەر و بریندار کران و رێژەیەکی زۆر کوژران.

بە پێی ئاڵۆزی زۆر و قەتع کردنی هێڵی ئینتێرنێت لە سەر خەڵک لە لایان کۆماری ئیسلامی ئیمکانی دەسپێڕاگەیشتن بە ناوونیشان و رێژەی کوژراوان و بریندار و دەسبەسەر کراون نەبووە و بە پێی ئاماری تا ئێستا زیاتر ۳۷۸ کەس کە ۲۹ کەسیان ژن ، ۳۴۹ کەس پیاو و ۲۴ کەس منداڵ دەستبەسەر و زیاتر لە ۲۲ کەس بریندار کە ۸ کەسیان منداڵ و زیاتر لە ۷۲ کەسیش کوژراون کە ۴ کەسیان منداڵ بوون.

کۆڵبەر و کاسبکار

کۆڵبەرەکان کە وەکوو هەردەم دەکرێنە ئامانجی ڕاستەوخۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەم مانگەیش ۲ کۆڵبەر بە گرانی بریندار کران.

ئێعدام

لەم مانگە
سیاسەتگەلی ئێعدامی هاوڵاتیان هەروا بەردەوام بووە، بە چەشنێ کە لەم مانگەدا ۱ کەس ئێعدام کراوە کەسێکی تریش حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.

لە بەردەوامی سیاسەتی سیستماتیکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ لە ناوبردنی گەلی کورد لە هەرێمی کوردستان ۲ کەس تیرۆر کرا.

لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە کۆمەڵگا و نەتەوەی کورد دەکات، بۆ دەستڕاگەیشتن بە مافی یاسایی و سرووشتی خۆیان لە هەوڵدان دابن و هەر چەشنە پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤی بڵاو بکەنەوە و بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئازاد تێبکۆشن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *