ک.م.م.ک:
سێشەممە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ” فەرزین مەعروفی ” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری تاران کوژرا.
بە پێی هەواڵەکە، هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کۆنترۆڵکردن و سەرکووتی خۆپیشاندەران کە لە زۆربەی شارەکانی ئێران بە حازر بوونی شەوانە لە سەر شەقامی شارەکان بە لێدانی سیگناڵی ئۆتۆمبێلەکان و کوتنەوەی درووشمی دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری و شایی کردن بۆ دۆڕانی تیپی تۆپی پێی ئێران و نەگەیشتنی بە جامی جیهانی، ناوبراو بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی شەڕی لە ئەنجامی هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێران بۆ سەر خەڵک لە کاتی شایی کردن دا کووژرا .
شیاوی باسە کە، بە فەرمانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران تەرمی ئەم گەنجە مەهابادیە بە شاراوەیی و به بێ ئاگاداری بنەماڵەکەی لە تاران نێژراوە.
ع. ر