ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، منداڵێکی خەڵکی جوانڕۆ بەناونیشانی مونیب فەتحی کە ڕووداوی کوشتنی عیرفان کاکایی بەتەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێران چاو لێکردبوو تووشی شۆک و فێ لێهاتن بووە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم منداڵە بەبۆنی ناجێگیربوونی دۆخی بۆ نەخۆشخانەیەک لە کرماشان ڕاگوازراوە و هەرکە وشیار دەبێتەوە پاش وەبیرکەوتنەوەی ڕووداوی کوشتنەکە، هەمدیسان گەشکە دەکاتەوە.
شیاوی باسە، ئەم منداڵە شەممە ٥ی سەرماوەز بەبۆنەی شپرزبوەنی ڕەوشتی بۆ نەخۆشخانەیەک لە تاران ڕاگوازرا.
ق.ش