ک.م.م.ک:
چوارشەمە دووی سەرماوەزی ۲۷۲۲ـی کوردی، هێزە تیرۆریستە ئەمنییتییەکانی سپای پاسدارن، کۆتایانە سەرماڵی هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بەناو زانا چە، ماستەری معماری و دوای رفاندنی، بۆ شوێنێکی نادیاریان گوێزایەوە.
لەلەیەکی دیکەشەوە یەک شەممە رێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی” موبین پاتەنی” تەمەن ١٨ ساڵ و”سیروان کرداری” هەردووکیان خەڵکی شاری مەریوان و” موبین کەڕەمی” مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شاری جوانڕۆ لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران هەڕەمەکی و بێ هۆکار ڕفێنراون.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ئەو سێ هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر