بۆکان؛ گیانلەدەستدانی بریندارێکی دیکە لە گرتووخانە ئەمنییەکان

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی ٢٦ساڵ تەمەنی خەڵکی بۆکان بەناونیشانی هێمن ئەمان لە گرتووخانەی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران بە هۆی ئەشکەنجە و برینی قووڵ گیانی خۆی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵەکە، ناوبراو حەوتووی ڕابردوو لە خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لە شاری بۆکان بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەگرانی بریندار و داوتر دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی حکوومەت لە ورمێ ڕاگوازرا.

ناوبراو لە کاتی دەستبەسەری بەهۆی ئەو برینانەی فیشەک لە جەستەی ڕۆکردبوو گیانی لەدەستدا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *