بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان لە شارەکانی کوردستان

ک.م.م.ک:
سێشەممە‌‌ ۱ی سەرماوەزی ۲۷۲۲ی کوردی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی سنە بە ناوەکانی بیژەن ڕۆستەمی، میلاد مورادی، خوێندکاری تێرمی پێنجی بەشی پەرستاری زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان و
ئالان فەتحی، خوێندکاری تێرمی پێنجی بەشی ڕادیۆلۆژی لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەرکران و گوازرایەنەوە بۆ شوێنی نادیار.

لەلایەکی دیکەوە، ئەمیر محەممەد بەیگ پوور خەڵکی شاری ئابدانان-ی سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنی نادیار.

شایانی باسە کە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەربارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراوەکان بەدەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *