سنە؛ دەستبەسەری مامۆستایەکی زانکۆی کوردستان

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، جەمیل بەهرامی مامۆستای گرووپی ئاوەدانکردنەوەی زانکۆی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵەکان، ناوبراو لە ڕەوتی خوێندنەوەی بەیاننامەی مامۆستایانی زانکۆی کوردستان، لە چوارچێوەی پشتیوانی لە خوێندکاران و هاوڵاتیانی خۆپیشاندەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانگ حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێراندسە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

جێی سەرنجە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *