ک.م.م.ک:
هەینی رێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی هاوڵاتیەک بە ناوی “ئەییووب سولەیمانی ” خەڵکی شاری سەقز لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان لە کوردستان لەم چەند رۆژەی رابردوودا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و ماڵ بە ماڵ بووە،هێندێک جاریش هاووڵاتیان لە کاتی دەسبەسەرکردن دا بە تووندی لێیان دراوە و ئەشکەنجە کراون.
شیاوی باسە کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە دۆخی ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر