مانگرتنی کرێکارانی کومپانیایی چیمەن تۆی ئیلام

بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕۆ یەک شەممە ۲۱ خەرمانان ساڵی ۱۳۹٥ کرێکارانی کارخانەی چیمەن تۆی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە دۆخی نالەباری ئیش و کاریان، دەستیان دایە مانگرتن و داخوازیی وڵام دانەوەی بەرپرسانی پێوەندیدار لەهەمبەر  مافە ڕەواکانیان بوون.

شایانی باسە کرێکارانی ئەم کومپانیایە بە هۆی دۆخی نالەباری  کاریان ،هەر وەها وەرنەگرتنی موچە و کەم کردنەوە موچەکەیان دەستیان داوەتە مانگرتن. جێی ئاماژەیە، لە چەند مانگی رابردوو دا بە چەندین کرێکار لە کارەکانیان دوور خراونەوە و مافەکانیان پێشێل کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان