شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستان

ک.م.م.ک؛

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ساڵی ۲۷۲۲کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی ئەمیر محەممەد ئەمینی خەڵکی مەهاباد و ئەمیر رەزا مووسەوی ۱٦ ساڵە خەڵکی شاری ئابدانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمیر محەممەد ئەمینی دانیشتووی گەڕەکی فەجر لە بەردەم ماڵی تایبەتی خۆی هەروەها ئامیر رەزا مووسەوی لە ماڵە باوکی دەستبەسەرکراوە.

تا ساتە وەختی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *