پیرانشار؛ دوو هاووڵاتی لە ڕەوتی ناڕەزایەتیەکانی ئەمڕۆ گیانیان بەخت کرد

ک.م.م.ک:

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی؛ “تاهیر عەزیزی” تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی سولەیمان و “کاروان قادر شوکری” تەمەن ١٦ ساڵ کوڕی ئیدریس لە ڕەوتی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی دژی دەسەڵات لە پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران، کە دەڵێن کەسی تەقە کەر جاشێک بووە ، گیانیان لەدەستداوە.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تەرمی گیان بەخت کردۆکانی ئەمڕۆ هەر یەکەو لە نەخۆشخانەیەکی شارەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *