ک.م.م.ک:
بەپێی لێدوانەکانی عیسا بازیار، چالاکوانی ناحیەی مین رووبی و دانیشتووی شاری ئابدانان: ڕۆژی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە چەکدارە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئابدانان لە کاتی ڕاپەڕینی ئازادیخوازان، بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە خەڵکی ناڕازی کرد، لە ئەنجامدا محەمەد عەلی ڕەزایی هاوڵاتییەکی تەمەن ٦٠ ساڵ بەهۆی فیشەکێکەوە چاوی چەپی لەدەست دا.
سەرچاوە ئاماژەپێکراوەکە ئەوەشی خستەڕوو: کەسێکی دیکە، کە بەپێی لێدوانی سەرچاوە ناوخۆییەکان، کوڕی حشمەت هێمەتی بووە، چاوی بریندار بووە.
عیسا بازیار ئاماژەی بەوەشکرد: خەڵکێکی زۆر لە هاوڵاتیانی ئابدانان بۆ هاوکاری و دڵنەوایی لەبەردەم ماڵی محەمەد عەلی ڕەزایی کۆبوونەتەوە.
ک.ح