ک.م.م.ک:
ئێوارەی چوارشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی گەنجی خەڵکی بۆکان بەناونیشانی ئەسعەد ڕەحیمی ٣٠ساڵ تەمەن، لە ڕەوتی خۆپیشاندان و بەرگری ڕەوای خەڵک لەبەرانبەر هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان بەتەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، تەرمی ئەسعەد ڕەحیمی بردراوەیە مزگەوتی ئیفتخاری ئەو شارە و هێزەکانی سپای پاسداران گەمارۆی ئەو مزگەوتەیان داوە و دەیانهەوێ تەرمی ناوبراو لە دەستی خەڵک بڕفێنن و بێسەروشوزینی بکەن.
ق.ش