بۆکان؛ گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەکی ناڕازی بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

چوار شەممە رێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی ” سالار موجاویر ” تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی ڕەحمان خەڵکی شاری بۆکان کە دەرچووی کارناسی بەشی مێعماری(تەلارسازی )بووە، لە ڕەوتی خۆپێشاندانە جەماوەریەکانی گشتی بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە تەرمی ناوبراو زانیارییەکی ڕوون لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *