رفاندنی باوک و کوڕێک لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران لە سنە

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە ڕەوتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی کەسێک بە ناوی ” ساسان پەرتۆنووری” یان لە شاری سنە رفاند و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێست.

بە پێی هەواڵەکە، بۆ ڕۆژی دواتر رێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەری هێزە چەکدارەکانی ئۆرگانە ئەمنیەتییەکان لە کردەوەیەکی هاوشێوە دا “شوکرووللە پەرتۆ نووری” باوکی ساسانیشیان ڕفاند و بردیان بۆ یەکێک لە ئۆرگانەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە.

شیاوی باسە کە، لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *