دەرکردنی حوکم بۆ ئەندازیاری سەقزی تۆمەتبار بە موحاربه لە تاران

ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، خوێندکارێکی بواری ئەندازیاری، خەڵکی شاری سەقز بەناونیشانی “پەرهام پەروەری” کوڕی سروە سوزەنی و خوشکەزای شاعیری ناسراوی کورد حەمە ساڵە سووزەنی، پاڵەوانی مەلەوانی بەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لە تاران دەستبەسەر و حوکمی محاربەی بەسەردا سەپێنرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو ٤٠ڕۆژ بەرلە ئێستە واتە ١٢ی ڕەزبەر لە تاران دەستبەسەر و دوێنێ ٢١ی خەزەڵوەر لە زیندانی ئێڤین حوکمەکەی پێ ڕاگەیەندارا.

شیاوی باسە و بەپێی بەدواداچوونەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو لەکاتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکان ماشێنی پێدەبێت و هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێران گازی فرمێسکڕێژ دەخەنە نێو ماشێنەکەی و توانای دیتنی نامێنێت و ماشێنەکەی دەکات بەناو ئەو هێزانەدا و چەندد کەسیان بریندار دەبن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *