قوڕوە؛ نادیاربوونی چارەنووسی سێ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراو

ک. م. م. ک

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەست گەیشتووە، پێنجشەممە ١٩ی خەزەڵوەری۲۷۲۲ی کوردی هاووڵاتییەکی خەڵکی قوروە بە ناسنامەی، “موزەفەر فەللاحی” لەگەڵ هاوژینەکەی “ماریا فەللاحی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازرایەنەوە شوێنێکی نادیار .

هەر ووها، هاوڵاتییەکی دیکەی خەڵکی قوروە بە ناوی “مۆحسێن سەنگین‌ئابادی” کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *