ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەست گەیشتووە، ڕۆژی شەممە ۲۱ی خەزەڵوەری۲۷۲۲ی کوردی، “قادر پاک نەهاد” چالاکوانی مەدەنی و ژینگەیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە پیرانشاردەستبەسەرکرا و بەرەو شوێنێکی نادیار بردراوە.
جێگای ئاماژەیە، کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لەبارەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم چالاکوانە هیچ زانییارییەک بەردەستدا نییە.
ع. س