ئاترین ئازەرفەر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هونەرمەندێکى کورد بە ناوی “ئاترین ئازەرفەر ” خەڵکی شاری سنە کە لە ڕەوتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایان حکوومەتەوە لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی مانگی ڕەزبەری ڕابردوو دەستبەسەر کرا بوو بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو ئەم هەواڵەی لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی دا بڵاو کردەوە و سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە بۆی بە پەرۆش بوونە .

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *