دەستبەسەری دوو هاوڵاتی دیکە لە کوردستان

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دووشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی مێرەگان سلێمانی ٢٢ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی نەنەڵەی شاری سنە و هاڵاتییەکی دیکە بەناوی شاخەوان خاوەری کوڕی ڕەحیم، ١٨ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی نێ سەربە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و هەرکامیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

بەگوێرەی هەواڵەکە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەدۆخی سڵامەتی و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو گەنجە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *