شاکر باقی بەندکراوی سیاسی کورد بۆ نەشتەرگەری گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان : شاکر باقی بەندکراوی سیاسی کورد چوارشەممۆ ۱۷ی خەرمانانی ۱۳۹٥بۆ نەشتەرگەری فتق لەبەندیخانەی ناوەندی کاشمەر وە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان ونەشتەرگەری لەسەر جێبەجێ کرا.پاش کۆتایی هاتنی نەشتەرگەری ئەوڕۆ پێنج شەممۆ گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانە.

شاکرباقی هاوڵاتی کوردی خەڵکی شاری”وان” لەباکووری کوردستان، لە۲۰ی ڕەشەمەی ۱۳٨٦ لەڕێگەی سنە ـ مەریوان لەلایەن هێزەکانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەرکرا. هێزە ئیتلاعاتییەکانی لەکاتی دەستبەسەرکردنیدا بەزەبری چەکی دایان لەسەری وناوبراو لەهۆش دەچێ پاشان گواستیانەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی هەواڵەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە.

ئەم بەندکراوە سیاسییە پاش چەندد مانگ لێپرسینەوە لە گرتووخانەکانی ئەمنیی وەزارەتی ئیتلاعات وسپای پاسداران لەشارەکانی سنە وکرماشان لەلقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە بەرپرسایەتی دادوەر بابایی بەتۆمەتی ئەندامەتی لەپەژاک (پارتی ژیانی ئازادی کوردستان)سی ساڵ زیندانی ودوورخرانەوەی بۆزیندانی کاشمەری بۆ بڕدرایەوە(پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی).

بە ناڕەزایی دربڕینی پارێزەرەکەی دادستانی سنەیش بەرانبەر بەو حوکمە ناڕەزایی دەربڕی وداوای ئەوپەڕی سزای بۆکرد کەلەدوای دا لەلقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە وەکوو خۆی پەسەند کراو وئەم بەندکراوە سیاسییە لەکۆتاییەکانی پووشپەڕی ۱۳٨٨ لەزیندانی ناوەندی سنەوە دوور خرایەوە بۆزیندانی ناوەندی کاشمەر بۆ کێشانی حوکمەکەی وهەنووکە بۆماوەی ۹ساڵە لە زینداندایە.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان