ک.م.م.ک:
پێنجشەممە رێکەوتی ١٢ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “محەممەدئەمین حیشمەتیان ” خەڵکی گوندی سەهەنلە سەر بە شاری سونقور لە پارێزگای کرماشان، لە کاتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی لە شاری کەرەج بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.
پێویستە بگوترێ کە، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران گوشاریان خستۆتە سەر بنەماڵە و خزمانی کە بە خەڵکی ڕابگەیەنن کە کوڕەکەیان خۆکوژی کردووە و گیانی لەدەست داوە.
ع. ر