ک.م.م.ک:
هەینی رێکەوتی 15ی خەزەڵوەری ساڵی 2722ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “نەسرین قادری “39 ساڵ تهمهن و خەڵکی شاری مەریوان لە کاتی ناڕەزایەتی و مانگرتنی گشتی خەڵک بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایان حکوومەتەوە بە لێدانی چەندین جار باتووم لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکان گیانی لەدەست دا.
پێویستە بگوترێ کە، ناوبراو خوێندکاری دکتۆرای فەلسەفەی زانکۆی عەللامە تەباتەباییە و کچی بنەماڵەکەی ناودار و ناسراوی شار مەریوانە.
شیاوی باسە کە، تەرمی ناوبراو لە ئێستادا لە ڕێگای نێوان تاران و گەیشتن بە مەریوانە و نەنێژراوە.
ع. ر


