پیرانشار؛ گیان لەدەستدانی مێردمناڵێک ۱٦ ساڵان بە تەقەی ڕاستەوخۆی سەرکوتکەرانی کۆماری ئیسلامی

ک.م.م.ک
یەکشەممە ۹ی خەزەڵوەری ۲۷۲۲ی کوردی، مێردمناڵێک ۱٦ ساڵان بە ناوی کۆمار دەرئۆفتادێ کوری حەسەن، لە کاتی بەڕێوەچوونی گردبوونەوە ناڕازییەکان لە شاری پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوحۆی هێزە سەرکوتکەرانی کۆماری ئیسلامی دەمڵدەست گیانی لەدەست دا.
شایانی باسە تەرمی ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەی خۆمەینی لە پیرانشار ڕاگیراوە.

جێگای باسە کە لە دەسپێکی خۆپێشاندانەکانی دژ بە کوشتنی حکوومەتیی ژینا ئەمینی تا ئێستا بە دەیان مناڵ بە تەقەی ڕاستەوحۆی هێزئەمنییەتییەکانی ئێران کوژراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *