هەڵبەستنی تۆمەتی درۆ بۆ دوو رۆژنامەنووس لەلایەن دەزگا ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، دوو ڕۆژنامەنووس بە ناسنامەی “ئیلاهە محەممەدی” و “نیلۆفەر حامیدی” کە ڕۆڵیان هەبووە لە ئاگادارکردنەوە لە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن حکوومەتەوە، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران و سپای پاسدارانی ئێران بە تۆمەتی ئەوەی “لەلایەن ڕژێمی مافیایی” ئەمریکاوە ڕاهێنراون” لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە، لەو بەیاننامەیەی کە وەزارەتی ڕاگەیاندنی ئێران و سوپای پاسدارانی حکوومەتی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، ئەم دوو هاووڵاتییەیان بە تۆمەتی ناڕاست شەرمەزار کردووە.


ئەم تۆمەتانە دەتوانن ژیانی ئەم دوو رۆژنامەنووسە بخەنە مەترسییەوە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *