دەسبەسەرکردنی هاووڵاتێکی ژن لە کرماشان

ک.م.م.ک:

شەممە ڕێکەوتی ٧ی گەڵارێزانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی “ئەندیشە جەلالی ” چالاکی خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا .
پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە، تا ئێستا لە تۆمەتە پاڵخراوەکانی دژی ئەو چالاکوانە خوێندکاریە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

شیاوی باسە کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە دۆخی تەندروستی، چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ئەو هاووڵاتیە هیچ زانیارییەکی دروست لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *