هاووڵاتیەک کورد لەتاران برینداربوو

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەری ۲۷۲۲ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “ڕەزا زەندی”، خێزاندار، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی دێولان(دهگلان) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شارۆچکەی پەرەندی (پرند)تاران بە سەختی برینداربوو.

جێی باسە کە ئەو هاووڵاتییە لە جەرگ و گورچیلەدا بە سەختی بریندارە و تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی تەندروستییەوە لەبەردەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *