پاش چوار ڕۆژ ئاگری دەڤەری تنگه قیر کوژێندرایەوە

لە ئاگر کەوتنەوەی تنگه قیر لە ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان ٤۰هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی ئەم ناوچە سوتان، سەر لەنویە ئەمڕۆ ئاگرەکە لە لایەن گوندنشینان و چالاکانی مەدنی و ژینگە پارێزان کوژێندرایەوە.

شایانی باسە ئەم چەشنە ئاگر کەوتنانەوە تا ئێستا دەیان هێکتار لە دارستان و سروشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پارێزگا کوردیەکان بە هۆی ئەم ئاگرانەوە ،کە شوێنی ژیانی گیان دارانی جۆراوجۆرن و ڕۆڵێکی کاریگەریان لە پاک و خاوێن کردنەوەی هەوای زاگرۆسدا هەیە ،لە لایەن نەیارانی سرووشتی کوردستانەوە سوتێنراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان