ک.م.م.ک:
پێنجشەممە رێکەوتی ٢٨ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، مامۆستایەکی ئایینی بە ناوی “زانا خۆشامەن “و هاوژینەکەی به ناوی ” سنور قادری ” لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران لە پیرانشار هێرشیان کرایە سەر ماڵیان و بە بێ نواندنی بڕیاری دادوەر دەستبەسەریان کردن و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.
پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵنراوەکانی ئەو مامۆستایە و هاوژینەکەی هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع . ر
پێ