بەردەوامی مانگرتنی واران محەممەدنەژاد و بێبەری کردنی محەممەد ئیلخانی زادە لە خوێندن

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، واران محەممەدنەژاد خوێندکاری باڵای هونەری زانکۆی یەزد و ئەندامی ئەنجوومەنی کەلتووری ــ کۆمەڵایەتی نۆژین و خەڵکی گوند تەنگیسەر، کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرابوو، و دەستی دابوویە مانگرتن لە خواردن هێشتا بەردەوامە لە مانگرتنەکەی.

لە هەواڵێکی دیکەدا کە بە ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە: محەممەد ئیلخانی زادە خوێندکاری قۆناغئ دوکتۆری، چالاکی خوێندکاری، لە درێژەدان بە خوێندن لەو قۆناغە بێبەری کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، شۆرای پیشەیی خوێندکارانی ئێران ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە.

شیاوی باسە کە، محەممەد ئیلخانی زادە پێشتریش بەبۆنەی چالاکییەکانی پێشینەی دەستبەسەری هەبووە.


جێی سەرنجە کە محەممەد ئیلخانی لە ماوەی ساڵانی خوێندنیدا پلەی بانی زۆری بەدەست هێناوە بۆ وێنە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو پلەی ٣، ٢٣، ٢١و ساڵی پاریش پلەی ٢١ ی مسۆگەر کردووە و لەو ساڵانەدا پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکانی کۆنکوور، بەدەیان جار بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ کراوە و سەرەڕی بەداوداچوونی بەردەوام لەماوەی ئەم ساڵی دواییە و ڕاگەیاندنی فەرمی فێرکاری زانکۆی تاران لەسەر دەرچوەنی ناوبراو لە قۆناغی دۆکتۆری کۆمەڵناسی زانکۆی تاران، لەژێر گوشاری ناوەندی هەڵبژاردن( هستەی گزینش) ی وەزارەتی زانست و وەزارەتی ئیتلاعات، ڕێگری کرا لە درێژەدان بە خوێندنی ناوبراو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *