ئابدانان؛ هاووڵاتییەک دیکە دەستبەسەر کرا

ک.م.م‌.ک:
چوارشەمە 27ی رەزبەری 2722ی کوردی، مەجید حاجیان خەڵکی شاری ئابدانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێگای ئاماژە پێکردنە کە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی، لە بەردەستدا نییە.


شایانی باسە، دەستبەسەرکردنی ناوبراو پەیوەندیی بە بەشداری کردن لە ڕاپەرینی گەڵ و دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە کوشتنی حکوومەتیی ژینا ئەمینی بووە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *